تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مێشەگیرە
پەسپەسەکۆڵە. [جاڵجاڵۆکە]
ڕەشەگڵ
هەڕگە ڕەشە.[قوڕە ڕەشەی خەست]
گۆشەگیر
کەنارەگیر. [دوورەپەرێز، دوورەخەڵک]
گۆشەگەڵوو
[بادامە، ئاڵوو، جووت ئاڵوو (دوو گرێی بادام ئاسایە لەملاولای قوڕگدا.)]
گۆشەگەڵووکەفتن
[ئێشێک کە لە ئاوسانی «بادامە»وە پەیدا دەبێت.]