تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لەقەوەشێن
مشک تەرامشێح
پوونگە کێفیلە. [جۆرە پونگەیەکی خۆڕسکە. (گیایەکی بۆنخۆشی بەناوبانگە کە تورک پێی دەڵێن. «کاکووتی».)]
هەڵشێوانن
هەڵفلێقانن، بەیەکادان، شێوانن. [تێکەڵ دان و لێکدان]
هەڵشێویان
شێویان، هەڵفلێقیان. [تێکەڵ بوون و لێکدران]
هەڵشێویان دڵ
دڵ شێویان، دڵ بەیەکا هات. [دڵ تێکچوون]
پاشێل
لەقەشێڵ، پاکوت. [پێشێل]
پاشێو
پێو، پاشام، بەیانی. [پارشێو]
پەشێو
پەژێو، پەرێش، پەرێشان، پەکەر. [خەفەتبار، بیروبڵاو]
پەڕشێن
چێشتی پەڕشه.
چاوکەڵەشێر
تۆمێکی سووره له چاوی کەڵەشێر دەچێت.
چەفتەوشێره
سەرنجه، تواشا، وردەوبوون. [تێڕامان]
ژێرچناکەی کەڵەشێر
[(دوو گوڵنگەی ژێر ملی کەڵەباب.)]
کاکڵەشێران
[ (یاریەکی بەناوبانگی منداڵانە کە یاریکەران دەبنە دوو دەستە، دەستەیەک خۆیان دەشارنەوە و ئەگەر دەستەکەی تر بیاندۆزنەوە دەبێ بە کۆڵ بیانگۆزنەوە)]
کەڵەشێر
کەڵەشین [کەڵەباب]
کەڵەشێر بازی
[شەڕە کەڵەشێر]
یاڵ کەڵەشێر
پەڕی گەردنی کەڵەباب
ئەدرۆشێ
کرداری ڕانەبردووە.)]
ئەشێ
ئەوێ، ئەبێ. (ئەشێ بڕۆی.). [پێویستە].
ئەشێ
ئەوێ، ئەبێ. (ئەم کارە ئەشێ یا ناشێ؟). [دەبێ].
ئەشێ
شایسەس، سزاوارە. (بۆ تۆ ناشێ.). [شیاوە].
بەلبەلەگۆشێ
گو¬ێلەمشت. [گوێڕایەڵ، خۆشباوەڕ]
داشێ
ئابرا، براگەورە. [کاکە، وشەی ڕێز بۆ دواندنی برای گەورە.]
ناشێ
نوێ، ناکرگێ. [نابێت، ناکرێت.]
پشێ
کتک. [پشیله]
کشێ
[سووکەڵەناوی کێشوەرە، ناوە بۆ ژنان]