تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لووشکە
دەنگی هەڵلووشین یا هنگ کردنی چڵم بە دەم گریانەوە.
لچ وشکەوبوون
[وشک بوونەوە و زەردبوونی لچ.]
لەشکەر
سپا، ئوردوو، قۆشەن. [لەشکر، سوپا]
لەشکەرگا
لەشکەرەوان
سپادار، سەردار، سالار. [سەرلەشکر]
ماڵ بشکێن
ماڵ پشکێن: گەڕان لە ماڵان بۆ شتێک.
مشکڵ
گرێ، دوخشار، دژوار، سەخت، سەختی. [چەتوون، زەحمەت]
مشکی
ڕەش، قەنووسی. [ڕەنگێکە، بەرانبەری سپی]
مشکی
سەرپێچی ئاوریشمینی ژنان.
مشکە خوەرە
نومس. [(گیانلەبەرێکە مشک و مار ڕاو دەکات و چەندین جۆری هەیە، بە تورکی «لاکخیە»ی پێدەڵێن)]
مشکەکوێرە
جۆرە مشکێکە.
مۆرشکیان
مۆرلاچوون. [کرانەوە، بەکارهێنران]
مۆرشکیان
چتێ خواردن. [خواردنی شتێک. (ئیدەیۆمە)]
مۆرشکیان
بن پژیان، کەنیشکی لاچوون. [(لاچوونی پەردەی کچێنی)]
مۆری نەشکیلگە
دەسی نەخواردگە، هیچی نەخواردگە. [نەکراوەتەوە، باکارنەهێنراوە، هەروەها: هیچ شتێکی نەخواردووە]
میرشکار
بەڕێوەبەری کارەباری ڕاوی پیاو گەوران.
مەتەوەللی ئاتەشکەدە
خزمەتکار. [بەرپرسی ئاگردانی زەدەشتیەکان]
مەشکاڵە
مەشکۆڵە، خیگۆڵکە. [هیزەی بچووک]
مەشکۆڵە
مەشکاڵە، خیگۆڵکە. [هیزەی بچووک]