تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیشتیاق
تاسە، ئارەزوو، تامازوویی، چۆقیان، چۆقیاندڵ، تینگی. [حەز، خولیا، تامەزرۆیی]
ئیشتیباه
شێویان، گومبوون، لێشێویان، لێ گوومبوون، سەرلێ شێوان. [لێ تێکچوون]
ئیشتیهار
چاو، چاووڕاو، دەنگ، ئاوازە. [ئاوبانگ]
خاڵ گۆشتین
نشانه، نشانەی خوایی. [نیشانەی زەقی سەر پێست.]
پشتیوان
کۆمەک، پاڵووبەن، لاکۆشکه. [یاوەر، یاریدەر]
پشتیوان
پشتکۆڵ¬، تەنگ، شەمعەک. [ڕاگیرکەری دیواری شکاو.]
پشتیوان
پاڵشت، باڵێن. [سەرین، بالیف]
پشتیوانی
کۆمەکی، پشتووری. [یارمەتی]
کەشتیوان
خەفتان، ناخوا [پاپۆڕەوان]
کەشتیوانی
[پاپۆڕەوانی، کەشتی لێخوڕین]
ئاشتی
سازشت، سازیان. [ڕێکی، سازان]
بازگەشتی
پەشیمانی، گەڕیانەوه. [پەژیوانی]
تەناف کەشتی
کورێس. [گوریسی پاپۆڕ]
خشتی
چوارگۆشه. [چوارسووچ، دوولا، یەکتەریب]
دوشتی
دوروشتی.[درشتی، گەورەیی]
دەسەکەشتی
سُنبُک، قایق، کَرَجی.
دەشتی
... بیاوانی.[دەشتەکی، چۆڵنشین]
زەمەق ڕەشتی
زەمەق چەرمگ. [سۆسنەسپی]
مرەڕەشتی
جۆرێ مریشکی سەرکەچەڵە.
مشک دەشتی
مشکەدەشتیلە. [جرج]
پادەشتی
دەشتایی، دەشت. [تەختان، پێدەشت]
پاڕۆی کەشتی
چەژه. [سەوڵی کەشتی]
پشتی
پاڵشت. [سەرین، بالیف]
پشتی
کۆمەک، پشتیوانی، پاڵووبەنی. [لایەنگیری، یارمەتیدان]
پشتی
پلوورەی هەنگ.
ڕەشتی
کێش، کێشباف.[شەدە، مشکی (دەسماڵی هەورێشمی خەت خەت کە دیپێچن بە سەردا.)]
کوشتی
زۆران [ململانێ]
کەشتی
پاپۆڕ، گەمی [گەمیە]
کەشتی جەنگی
زرێپۆش [کەشتی ئاسنینی شەڕ]
گشتی
پاکی، یەکهەو، تەواوی، سەرجەم. [هەمووی، بەسەریەکەوە، بە تێکڕا]