تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرسۆنگە
شێنەیی [لەدەرفەت دا]
سەرسۆک
سۆک مەغز [کەم هۆش سووکەسەر]
قارەسۆران
چەتە، دزگیر، ڕادار [ژاندارمی جەردەگر]
قۆنسۆل
[ (جێگری باڵوێز)]
ماسۆڵە
مەخەک. [ماساڕە، ماسوولکەی جۆڵایی. (ئامرازێکی جۆڵاییە.)]
مەنسۆخ
هەڵەوگەڕیاگ، بەتاڵەوکریاگ. [پووچەڵ کراوە]
ناسۆر
تیراوی. [برینی تەشەنەکردوو. (برینێک کە کۆن بووبێت و هێشتا کیم و زووخی لێبێت.)]
نیمسۆز
چوڵوسک. [چڵۆسک: داری نیوەسووتاو.]
نەسۆز
[نەسووز، نەسۆت]
نەسۆز
پاوەجێ. [جێگیر، دامەزراو]
پیسۆز
چرای پڵتەداری کۆن که پیو دەگڕا.
چاوسۆتک
چاوچڵه. [دەرد له چاوی پیسەوه.]
گەڵووسۆز
[قوڕگسووتێنەر]
ئاسۆ
تاپۆ، تارمایی. [ڕەشایی]
ئاسۆ
سۆما، ڕۆشنایی. [ڕووناکی]
بۆسۆ
بۆی سووتیاگ. [بۆنی لۆکە یا پەڕۆی سووتاو.]
شەوسۆ
سۆزی [سبەی]
هاتنەوەسۆ
تازە بوونەوە، هەڵگەڕیانەوە. [هاتنەوەژان (وەک: هاتنەوە سۆی برین یا نەخۆشین)]
هاوردەنەوەسۆ
تازەوە کردن. [تازە کردنەوە (وەک: هێنانەوە سۆی برین)]
پەڕۆی بۆسۆ
پەڕۆی تازه سووتاو بۆ گیرسانەوەی خوێنی برین.