تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەسوقەڵەم
خەت، نووسین.[دەسوخەت]
دەسومشتاق
دەسومشت دان، دەسوپەنجە.[تەوقە کردن (لە سەرەتای زۆرانبازیدا.)]
دەسوور
یاسا، باو، قانوون.[دەستوور، ڕێوشوێن]
دەسوور
ئیمالە.[ئامرازی دەرمان کردنە ڕیخۆڵە.]
دەسوور
ئیمالە.[دەرمان کردنە ڕیخۆڵە.]
دەسووڕ
بار.[مۆڵەت، ڕووخسەت]
دەسوپا
وابەسە، دەسەوبەسە.[دەسوپێوەند]
دەسوپا
تەڵوپا، تەڵاش، هەوڵدان.[تەقالا، کۆشش]
دەسوپابەستن
کەتەن.[دەستو پێ بە یەکەوە گرێدان.]
دەسوپاگوم کردن
دەسەپاچەبوون، هەوڵبوون.[پەشۆکان، سەرلێتێکچوون]
دەسوپەنجەدان
دەسومشتاق.[تەوقەکردن (لە سەرەتای زۆرانبازیدا.)]
دەسوپەیمان
دەسوپێوەن، دەسدۆسی.[پەیمان بەستن]
دەسوکار
کار.[دەستکار، کاریدەست]
دەسوکار
دوروسکەردە.[دروستکراو]
دەمسوان
ئاردەسوان.[ئاردەبڕبەن: ئەو وردە ئاسنەی لە کاتی بڕبەند کردندا دادەوەرێت.]
دەمسوور
گوسساخ.[نەترس، بێپەروا]
دەور و تەسەلسول١
چەرخە و زەنجیرە.[سووڕ و ڕێچکە بەستن.]
زەرخەسوو
[زڕخا سوو: زڕدایکی بووک.]
سورسورە
[عەرەبانەی بێ پێچکەی ناوچە بەستەڵەکەکان (کە بەسەر سەهۆڵدا دەخلیسکێن)]
سووڕەسووڕ
زووڕەزوور، سیڕەسیڕ، نووزەنووز [زیڕەزیڕ (دووبارەبوونەوەکەی لەبەر زۆربوونیەتی)]