تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سوان
بڕبەن، مۆرەد، کارتێ [بڕبەند]
سوان
[ (حەڵوایەکی ڕەقە و باشترین جۆری سوانی شاری «قوم»ه)]
سوانن
[لووس کردن و لێ کەم کردنەوە بە هۆی بەکارهێنان یا لێخشاندنەوە
سواڵ
گەدایی، لەتەچنی [دەرۆزەیی]
سوبات
پایداری [خۆڕاگری، (لەبەر بەرگە گرتنی گیروگرفتدا)]
سوبع
حەفت یەک [حەوت یەک (بەشێک لە حەوت بەش)]
سوتوونە
لیزگ [ (تیشکی خۆر کە لە کڵاوڕۆچنەوە دێتە ناو ماڵەوە)]
سوجادە
[فەڕشی تایبەتی نوێژ لەسەر کردن]
سوجە
[سجە: ڕەنگی سوور بۆ مار (ماری سوور)]
سوخاڵ
زوغاڵ [خەڵووز]
سوخاڵدان
زوغاڵدان [خەڵووزان]
سوخت
چێڵک [سووتەمەنی، ئەنجینە، ئێزنگ]
سوختە
[تازەفەقێ (دەرسخوێنی سەرەتایی)]
سوخمە
کەمەری، سەڵتە [نیمتەنە، جۆرە جلوبەرگێکە]
سوداب
پێچن [گیایەکە بۆ دەرمان دەشێت]
سوداع
زوکام، پەتا، سەرئێشە [ژانەسەر، سەراسێ]
سوراحی
ئاڵەتە [هەرکام لەو ڕیزەدارە چەقێنراوانەی کە بە شێوەیەکی تایبەت خەڕاتی کراون]
سورخی
سورخ [سوور، سووری]
سورسورە
[عەرەبانەی بێ پێچکەی ناوچە بەستەڵەکەکان (کە بەسەر سەهۆڵدا دەخلیسکێن)]