تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەسوانە
دەسەوانە. دەسکێش.[لفکەی مردوو شتن. هەروەها: ڵەپک، پۆشاکی دەست.]
دەسواکرد
پەلە، زوو.[خێرا]
دەمسوان
ئاردەسوان.[ئاردەبڕبەن: ئەو وردە ئاسنەی لە کاتی بڕبەند کردندا دادەوەرێت.]
وەسواسە
پەژارە. [خەیاڵات، خەفەت.]
پەسواپەس
پشتاوپشت، پشتەودوا. [پێچەوانه ڕۆیشتن]
ڕسوایی
تڕۆیی، بەدناوی.[بێ ئابڕوویی]
ڕسوا
ترۆ، بەدناو.[بێ ئابڕوو]