تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ساڵ
خرت، وەرز [دوانزە مانگ]
ساڵ ئاینە
ئیمساڵەو، ساڵێ تر [ساڵی داهاتوو]
ساڵ بەر
ساڵ ئاوەر، ساڵ تەساڵ [ (باخ یا ئاژەڵێک کە ساڵێک بەری هەیە و ساڵێك نیەتی)]
ساڵ سێنزە مانگ
فارسەکان پێش ئیسلام لەباتی «کەبیسە» پاش هەر سەدوبیست ساڵ، ساڵێکیان دەکرد بە سیانزە مانگ و ژمارەی ساڵەکەیان پێ ڕاست دەکردەوە]
ساڵ ناوەر
[ساڵی بەپیت. هەروەها ساڵ بەر]
ساڵان
ساڵگەل، وەرزگەل [ (کۆی «ساڵ»ە)]
ساڵخۆردە
پیر، ساڵدار[بەساڵاچوو، بەتەمەن]
ساڵنامە
ساڵنما [ساڵنامە، ڕۆژژمێر]
ساڵیانە
ساڵبڕ [ساڵانە]
ساڵەوساڵ
ساڵ بەساڵ [هەموو ساڵێک، ساڵ لە دوای ساڵ]
تەساڵحه
ئاشتی ،له دڵ یەک دەرچوون. [ئاشت بوونەوه ،له دڵ دەرکردن]
سرکەی دەساڵە
[کۆنەقین، ئیدیۆمە]
سیاساڵی
وشکەساڵی [گرانی، قاتوقڕی (ساڵی نەهات)]
کۆساڵان
کۆساران [لووتکەگەلی چیا]
تەڕەساڵ
ساڵی پڕ باران.
ساڵەوساڵ
ساڵ بەساڵ [هەموو ساڵێک، ساڵ لە دوای ساڵ]
هاوساڵ
هاوزا، هەوسەر. [هاوتەمەن]
هەرساڵ
هەموو ساڵێک.
وشکەساڵ
ڕەشە ساڵ، سیاساڵ: [ ساڵی کەم باران. (بەرمبەری «تەڕەساڵ»)]
کوهەنساڵ
کۆنساڵ، پیر، تەمەندار، عەمردرێژ [بەساڵاچوو، بەتەمەن]
کۆنساڵ
پیر، قەڵتاخە کۆن [بەتەمەن، بەساڵاچوو (مرۆڤ یا ئاژەڵ)]