تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەڕوەشان
شاواش، زەڕەوشان. [زەڕەفشان: پارەهەڵپژاندن لەشاییدا.]
زەڕگەر
[زێڕنگەر]
زەڕی
زەڕپاف. [(پارچەی هەورێشمی ڕایەڵ زێڕین.)]
زەڕەبین
ڕێزەبین. [وردبین، میکرۆسکۆب]
زەڕەتاڵ
گۆشت تاڵ. [ئێسک قورس]
زەڕەشیرین
گۆشت شیرین، خوەش قسه، بانمەک، قەشەنگ، بامەزه. [ئێسک سووک]
زەڕەشیرینی
خوەشەویسی، دۆعای زەڕەشیرینی. [نوشتە ودۆعای خۆشەویست کردن.]
زەڕەنیشتن
لەدڵا جێگەگرتن. [بەردڵ کەوتن]
زەڕەوشان
شاواش، زەڕەوشان. [شاباش، زێرەوشان: پارە هەڵپژاندن لە شاییدا.]
زەکا
هۆش، زیرەکی. [زرنگی، هۆشیاری]
زەکات
بەشخوا. [بەشی خودا لە داراییدا.]
زەڵاڵ
پاک، پەتی، ڕۆشن. [زوڵال، ڕوون، ساف]
زەیتوون
[دارێکە و بەری دارێکه.]
زەیقەت
تەنگی، تەنگانه. [تەنگوچەڵەمه، گیروگرفت]
زەیل
ژێر، خوار. [داوێن، لای خوارەوه.]
زەیمەران
ڕێحان. [ڕێحانه]
زەین
هۆش، یاد. [هزر، بیر]
سەعات زەنگ
گەرناڵ، تەختەزەنگ [پارچەیەکی مەفرەقینی هەڵواسراوەکە بە پێی تێپەڕینی کات لێی دەدەن]
سەعات زەنگی
[کاتژمێر زەنگ لێدەر]
شەوبۆی زەرد
[جۆرە شەوبۆیەکە]