تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەنگکوت
زوانه. [ئەو زمانەیەی لە کاتی ڕاوەشاندنی زەنگدا دەدات لەملاولای زەنگەکه.]
زەنگۆڵ
زرانی، وژنگ، چۆک. [ئەژنۆ]
زەنگی
[(خەڵکی وڵاتی زەنگبار.)]
زەنگیانه
[(مورووی ورد.)]
زەنەخ
زنج، چاڵی چناکه. [چەناکه، چڵایی چەناکه. (چاڵی چەنە)]
زەنەخدان
زەنەقدان، زنج. [چەناکه، چاڵایی چەناکه.]
زەنەق
زاره، زاوەر. [زەندەق، زات، زاور، وێران]
زەنەق تۆقین
ترسیان، زاورچوون. [زاڵەترەکبوون، تۆقین لەترسا.]
زەنەقدار
زاوردار، نەترس. [بەزات، بوێر]
زەها
زایین. [زان (کاتی بێچوهێنانی گیانداران)]
زەها
ژەک[هەوەڵ شیر. (شیری ئاژەڵی تازەزاو.)]
زەها
کوز، شەرمگە. [زێ]
زەهاو
زناو، زوهۆر، زق، ئاوەزا، ئاوەڕۆ. [زنه: زەوی ئاودەڵێن.]
زەهر
ژەحر، ژار، زار. [ژەهر]
زەهر هەلاهەل
[ژەهری هەلایەل (ژەهرێکی ڕوەکی و کوژەره.)]
زەهرخەنه
زارخەنه. [پێکەنینی تاڵ. (پێکەنین لە تووڕەییدا.)]
زەهردان
ژارخوەرانن. [ژەهر پێدان، دەرمان خوارد کردن]
زەهرچاو
زارچاو. [تووڕەییەک کە لە چاودا دیاره.]
زەوار
کاروان. [قافڵەی زیارەتکەران.]
زەونج
زەونگ، ئاوەزا، نماوی. [زۆنگ، زناو: زەوی ئاودەڵێن.]