تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جێگە مەرەزە
چەڵتووکجاڕ، مەرەزەگا. [مەرەزە، برنجەجاڕ]
داڵان دەروازە
ڕاڕەوی سەرداپۆشراوی ناو ماڵ
دزە
پاچرکێ، بێ ڕێگە.[بێ سرتە. لاڕێگرتن]
دوانزە
دوازدە، ژمارەی پاش یازدە.
دیوار بەر دەروازە
(دیواری بەردەم دەرگە) لە ناو حەوشەدا.
دێزە
هۆمەلێرە.[دیزە: دەفری گڵینی چێشت تێدا لێنان.]
دەروازە
قاپی.[(دەرگەی گەورە.)]
دەمەڕیزە
تیغی کولی لێوشکاو.
ساڵ سێنزە مانگ
فارسەکان پێش ئیسلام لەباتی «کەبیسە» پاش هەر سەدوبیست ساڵ، ساڵێکیان دەکرد بە سیانزە مانگ و ژمارەی ساڵەکەیان پێ ڕاست دەکردەوە]
ستێزە
ڕک، کاوشت، کاوانن، لەنج [ڕق، قین، سەرکێشی، کەللەڕەقی]
سۆزە
سۆز، هۆرە، ئاواز[گۆرانی خەمبار]
سێنزە
[سێزدە، سیانزە، زیادەژمارەی پاش دوانزە]
سێنزە مانگ
[ساڵ سێنزە مانگ (ساڵێک کە سێنزی مانگی هەیە)]
سەرەنەیزە
سەرەڕەم
سەوزە
گیا، سەوزەڵاتی [گیای تەڕ]
سەوزە
گیا [گیای سەوزی وشک بوو]
سەوزە
گەنمۆگۆن [ڕەشتاڵە]
شپرزە
پەشۆک، پژپۆڵ [بیربڵاو]
شۆرمەزە
سۆڵۆخوا [سویر، خوێیاوی]
شیرازە
تاڵبەنی [بن دوورین (تەنینی تاڵگەلی بنەوەی کتێب)]