تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆق زەوین
هەڵم. [(هەڵم و بۆخی زەوی کە لەکاتی گەرمادا هەڵدەستێت و شەپۆل دەدات.)]
بەین ئاسمان و زەوین
ئاسمان، هەوا، حەوا. [بۆشایی]
جازبەی زەوین
زۆر زەوین، گیر زەوی. [کێش هێزی زەوی، زەمین کێش]
زۆر زەوین
کێش. [کێشهێزی زەوی.]
زەوین بێ گیا
گرکەزەوی. [قاقڕ، ڕووتەن]
زەوین خۆش کریاگ
خوەشه، ئاماده. [(زەویەک کە لە بەرد، دارودرەخت و خەشوخاڵ پاک کرابێتەوەو ئامادە کرابێت بۆ کشتوکاڵ.)]
زەوین سەخت
ڕەقان. [ڕەقەن، تمتمان]
زەوین نەرم
زەوین فش. [فشۆڵ، زەوی فشەڵ]
زەوین ڕێخدار
ڕێخزار. [ڕیخەڵان، لمین]
زەوین کێڵیاگ
کێڵیاگ. [کێڵراو، شێوکراو]
مۆکڵ زەوین
فریشتەی زەوی. [(پەری زەمین)]
خۆ به زەوینا دان
خۆ به زەوینا کوتانن. [خۆ به زەویدا کوتنان.]
زەوینه
[تەخت، دەق، هەروەها: ڕێوشوێن و مایەی ئەنجامدانی کارێک.]
زەوینگیر
[زەمینگیر: کەسێ کە کەوتووتە ناو جێگە و ناتوانێت هەستێتەوه.]
کوتانن بە زەوینا
بەزەویادان [بەئارزدا کوتان (لە زۆرانبازیدا)]
ژێرزەوینی
سەیزان، زەیسان. [ژێرخان]
سەرزەوین
بەروبووم [مەڵبەند، هەرێم]
گۆشتەزەوین
خاک پاک. [زەوی نەرمان و بێ بەرد.]