تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زێ
ڕێگه، ڕەوشت، ڕەویه، ئەنازه. [شێواز، ئاکار، پلەو پایه]
زێد
مەڵوەن، بووم. [مەڵبەند، زاگه]
زێدوان
پاسەوان. [زێوان (پاسەوانی گۆڕستان.)]
زێراو
ڕەهەن. [ئاوەڕۆ (ئاوەڕۆی کارخانه.)]
زێسان
زایگ، زاگ. [زەیسان، ژنی تازەزاو.]
زێسان
سیزان، ژێرزەوینی. [ژێرزەمین، ژێرخان]
زێل و بەم
زێڵ و نەم. [(دەنگی تیژ و دەنگی زبر.)]
زێوار
لێوار، کەنار، کەناره، قەراغ، قەورخه، دیواره، زێواره، کەمه. [لێواره، چوارچێوه. هەروەها: داری چەمێنراو.]
زێوارەی کەوش
[سیرمەیەکە D2پینەچی دەیدوورێت بەچوار دەوری پێڵاودا.]
زێوارەی گۆڕ
[دیوارەی قەبر.]
زێوەر
تیته، خشڵ. [زێڕوزەنبەر]
زێڕ
تەڵا، زەڕ. [ئاڵتوون]
زێڵ
ئاگایی. [تێگەیشتن، پەی پێبردن]
زێڵ
زێل. [زیر (دەنگی باریک و تیژ.)]
گوڵ زێوا
زێوا. [گوڵێکە.]
بزێو
بزووک، زرنگ، کرژ. [گورج، چالاک]
بلەربەزێن
توشماڵ، دیواندڕ. [چاونەترس، ئازا]
خەزێنه
وەرزێر
وەرزیار. [جووتیار]
پەزێرا
گوارا، هەموار. [بەردڵ، پەسەند کراو]
پەزێرایی
مەیمانداری، خزمەت. [میوانداری]
پەزێره
شەومەنه، پەسمەنه. [بەیات، شەوپاته]
پەزێره
کۆنه، شەومەنه. [بەیات]
ڕەزێڵ
چەپەڵ، کەنس، کەنەفت، نەگریس.[ڕسوا، بێ ئابڕوو]
کزێنکە
[ (هەویری زۆر شل وەک شلکێنە دەڕێژنە سەر ساج، دەبێتە نان، پاشان دەیخەنە ناو ڕۆنی قرچاو و دەیخۆن]