تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زینگەوبوون
گیان تێکەفتنەوه. [زیندووبوونەوه]
زینگەوکردن
گیان تێخستن. [زیندووکردنەوه]
زینگەچاڵ
[زیندەبەچاڵ]
زینەت
ئاڕایشت، دەق، بەزەک. [ڕازانەوه، خشڵ]
زینەماڵ
گیاندار. [ئاژەڵ و ماڵات.]
زیهن
بیر، هۆش. [زەین، هزر]
زیو
نوقره. [زتڤ]
زیوا
قەشەنگ، شیرین، جوان. [شەنگ]
زیوا
[زەنبەق (گوڵەزیوا)]
زیوانن
جوانن، جووڵانن. [بزواندن]
زیوه
جووڵه، جوین، جمس. [بزووتنەوه]
زیویان
جوین، جووڵیان. [بزووتن]
زیپ
زۆر. [بەتەوژم پەستاوتن، گوشتار خستنەسەر.]
زیچ
[(کتێبێکە کە ئەستێرەناسەکان بارودۆخ و جموجووڵی ئەستێرەکانی پێ دەردەخەن. (دەفتەری حیسابی ئەستێرەکان.)]
زیڕه
زووڕانن، زریکانن. [زیکانن (گریانی مناڵ)]
قارپۆز زین
کەڵبە، بەرکۆ، قەرپووز [لوتکەی پێشی زین]
قەرپۆز زین
مەعجەر زیارەت
نەردەگۆڕ، گۆڕنەردە. [تارمی دەوری مەرقەد]
ڕەگ زینگ
ڕەگ زینگی.[ڕەگی خوێنبەر. (لە عەرەبیدا بە هەموو ڕەگە خوێنبەرەکانی لەش دەڵێن: «شەرەیان».)]
کەڵبەی زین
قارپوز [لوتکەی پێشی زین]