تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قۆزایی
قۆقزی، بوڵونایی [بەرزایی، دەرپەڕیو]
قۆقزایی
قۆزایی، قوتایی، بولونایی، قۆقزی [زەقایی، دەرپەڕیوی، بەرزایی]
قەرزار
بدیکار، وامدار [کەسێک کە قەرزی خەڵکی لە لایە]
قەرەزاخ
قەرەقاژر، گرینۆک، هەرزە، چناکی شکیاگ، هەرزەوێژ [گرۆک، زۆربڵێ، فرەڕێس]
قەزاوەت
دادڕەسی [دادوەری]
قەزاوەگەڕێن
دەردەوگەڕێن [دوورخەرەوەی بەڵا (مەبەست خێروخێراتە)]
لەرزانە
لەرزانە. (دەرزی بەسەر) [خشڵێکی ژنانەیە لە سەر دەدرێت]
لەرزانە
گۆرانیەکی کوردیە.
مناڵ بازاڕ
شوێن یا کایەی منداڵان.
موجازات
سزا، نەسەق، پاداشت. [تۆڵە]
موزاف
خدێ دریاگ. [پەیوەست کراو. (بەرانبەری سادە)]
میزان
تەرازوو. [شایەن، ئامرازی کێشانە کردن. (کەلووی حەوتەمی ئاسمان)]
میزان
ڕەی، مەڕە، سەنگاتی، ئەنازە. [ئەندازە، بڕ، ڕادە]
میزانول حەرارە
گەرمانوێن، گەرماوێژ. [گەرماپێو. (ئامرازێکە ئەندازەی گەرما دیاری دەکات)]
میزانول نیرتیفاع
بەرزەنوێن. [ئامرازێکە ئەندازەی بەرزایی دیاری دەکات]
میزانول هەوا
بانوێن. [باپێو]
میزانوڕڕوتووبە
نم نوێن. [ئامرازێکە ئەندازەی شێ دیاری دەکات]
مەرغوزار
مێرگ، مێرگزار، مێرغوزار. [چیمەن، سەوزەڵانی]
مەزات
هەڕاج. [مەزاد، حەڕاج]
مەیزانە
شیرەخانە، شەراوخانە. [شەرابخانە، عەرەقخانە]