تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زارخەنە
زارخەن، زەهرخەنە.[پێکەنینی تاڵ. (پێکەنین لە تووڕەییدا.)]
زارچاو
زەهرچاو، قین.[تووڕەییەک کە لە چاودا دیارە.]
زاری
گری، گریان.[شیوەن]
زاریان
گریان.[شیوەنکردن]
زارە
گژنیژە.[(گەنمە کوتاو.)]
زاق
واق.[مۆڵەق، ماق (چاو کراوەیە و ناجووڵێت.)]
زاق
واق.[مۆڵەق، ماق (چاو کراوەیە بەڵام نابینێت.)]
زاق
ڕۆشن.[کاڵ، شینی کاڵ. (ڕەنگ)]
زاقوزووق
واقوویق، مناڵ. [زاق و زیق، زارۆک (قڕەقڕی منداڵان، لە شێوازی خوازەدا بۆ منداڵیش بەکار دەهێنرێت.)]
زالوو
زاروو: کرمی خوێنمژ.
زام
زەخم، برین.[ڕێش: کوان و شوێنی شتی تیژ لە لەشدا.]
زامار
زامدار، زەخمدار، بریندار.[زەخمار، برینار، ڕێش]
زامن
بیژێر، تاواندەر.[دەستەبەر]
زامەت
دەرد، ڕەنج، شەیدایی.[زەحمەت، ئەرکی گران، هەروەها: ئەوینداری]
زان
زانەر (پاشگیری نیشانەی بکەرە، وەک: فرەزان.)
زانایی
زانست. [دانایی، زانیاری]
زانین
پەی بردن، هەڵهاوردن. [تێگەیشتن، ڕێ پێبردن، سەرلێدەرکردن]
زاهید
پارسا، پارێزگار، خواپەرس. [خواناس، دونیانەویست]
زاهیر
ڕوو، ڕواڵەت. [دیمەن، بیچم (بەرامبەری ناخ و دەروون.)]
زاهیر
دیار، پەیدا، ئاشکرا. [بەر چاو]