تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زاوا
یەزنه. [زاڤا، زاما:مێردی کچ یا خوشک، یا: تازەمێرد.]
زاور
زاره، زاڵه، زاوەره. [زراو، زەندەق]
زاور
زات، یارا، ئەترەش. [وێران، زەندەق]
زاوزوه
بەچکه. [زاوزێ، وەچه، (زاد و وەلەد)]
زاوه
[هەسارەیەکه.]
زاویه
گۆنیا، [سێگۆشەی وەستاو.]
زاوەره_زاور
کونج، کونجوڵ، سووچ، گۆشه. [قوژبن]
برازاوا
[هاریکاری زاوا لەکاتی بووک گواستنەوەدا.]
تۆزاوی
تۆزاوین. [خۆڵاوی]
تیزاوا
ڕشخەنەجاڕ. [گاڵتەجاڕ]
زاوەره_زاور
کونج، کونجوڵ، سووچ، گۆشه. [قوژبن]
سزاوار
خۆرەن، شایسە [شایان، شایستە]
سەنگزاوەرە
پازار، سەنگگا [دژەژار]
قەزاوەت
دادڕەسی [دادوەری]
قەزاوەگەڕێن
دەردەوگەڕێن [دوورخەرەوەی بەڵا (مەبەست خێروخێراتە)]
هاوزاوا
ناوەڵزاوا.
گۆزاوڵە
هەڵتۆقین. [بلۆقی سەر پێست.]
بەرزاو
پاراو (زه ویەک که له بەردەم ئاودا بێت، بەرامبەری "نزوما".)
تێزاو
تێژار. [تێزاب: تارێکی بێڕەنگ و بۆنتیژە که زۆربەی کانزاکان دەتوێنێتەوە.]
خێزاو
ئاوخێز. [بەرزاو: هەستانی ئاوی دەریا. (بەرانبەری «نیشتاو».)]
عازاو
ئازار، جەزرەو، چەرمەسەرێ [سزا]
نزاو
نەزیک. [نزیک (وشەیەکی هەورامیە).]
نزاو
زناو، گەیگ. [ئاوتێگەڕاو، گەییو]
وازاو
واژاو، لووشاوە. [ ئاوە سەرڕێژکردوو. ( ئاوە زیادە کە سەررێژ دەکات، بۆ نموونە لە حەوزەوە.)]
پیازاو
ئەشکەنه. [گۆشتاوێکی خەسته به پیازەوه.]