تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کڵاوسەخری جن
[دەمامک]
کۆرەوەری
کوێرەوەری، خواری [زەبوونی، خەفەتباری]
کۆپان قەجەری
قەجەری، مەحرەکە [جۆرە کورتانێکە]
کۆچەری
کۆچکەر [ڕەوەند (ئەو خێڵانەی گەرمیان و کوێستان دەکەن)]
کیسەی عەتاری
توورەکە، دەرماندان [جێگە دەرمان]
کەلەرم قومری
قومری [قەرنابیت (جۆرە کەلەرمێکە)]
کەنەکاری
[هەڵکەندنی نەخش و نیگار لەسەر دار و شتی لەو چەشنە]
گردەواری
گردەوبوون، جەم بوون، جەمەو بوون [کۆ بوونەوە، خڕبوونەوە]
گرفتاری
تووشیاری [گیرۆدەیی]
گری
گریان [ئاولەچاو هاتن لە خەفەتدا]
گلەگوزاری
گلەکردن. [گلەیی کردن، سکاڵا کردن]
گورزان سواری
[جۆرە گورزێنێکە.]
گوڵکاری
باخەوانی. [گوڵ ڕواندن]
گڵکاری
هەڕەکاری، هەڕگکاری، سفتکاری. [قوڕەکاری]
گۆشتەنووری
دێزە. [دیزەی چێشت لێنان کە دەخرێتە تەنوورەوە.]
گۆشتەنووری
دەرنوخوون، مەڵکەنی. [دەرخۆنەیەکی قووڵە کە بەسەر تەنووردا نخوونی دەکەنەوە.]
گیری
گرفت، گرفتاری، گەی. [بەسران، وەستان، ئاوقەوبوون. توری]
گەچکاری
[بەکارهێنانی گەچ.]
یاداوەری
یادهاوردن، بیرهاوردن، یادخستن، بیرخستن. [بیرکەوتنەوە، بیرخستنەوە، بیر هێنانەوە]