تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گوڵ کردن
ئاشکرابوون. [دەرکەوتن (گوڵ کردن لە یاری پشکیلاندا.)]
گوڵ کردن
نەشەکردن. [کەیف سازبوون (وەک: سەرەتای مەست بوون.)]
گوڵ کردن
گوڵ دان. [گوڵ دەرکردن]
گژکردن
بەیەکاچوون، مووڕاسەوبوون. [ڕاستبوونەوەی مووی لەش (وەک: ژیژک، سووچەڕ،پشیلە.)]
گۆبردن
وشک کردن، لەڕووبردن. [شەرمەزارکردن]
گۆپیتە کردن
گۆکردن، زریان، دۆگمە کردن، گۆ ترەکانن. [چرۆکردن ، گۆپکە دەرکردن.]
گۆچ کردن
مڵاشک هەڵەودان. [(بەرز کردنەوەی مەڵاشووی ساوا بە پەنجە لەکاتی لەدایک بووندا.)]
گیردان
گرتن. [گل دانەوە، بەندکردن]
گیردان
گیرخستن. [ڕاگرتن، کۆسپ هێنانە ڕێ.]
گیرکردن
[مانەوە و لە ڕۆشتن کەوتن.]
گێج خواردن
گێچکە. [(خولانەوە بە دەوری خۆدا.)]
گەردان
تۆز. (گەردان ئەکا.) [تەپوتۆز]
گەردش
گەشت، گەڕیان، گێڵان. [گەڕان، سەیران]
گەردولوول
تەپوتۆز، گەردەلوول. [گەردەبا، باهۆز]
گەردوون
چەرخ، چەپگەرد، ئاسمان. [فەلەک، چەپگەڕ]
گەردوگەڵای بەیان
دەمدەمای بەیان، تاریک و ڕۆشن، گورگ و مێش. [کازیوە، گەردوگوڵی بەیانی، ڕووناکی پێش مەلابانگدان.]
گەردێ
گەردێک، کەمێ، کەمێک... [تۆزێک (ێ ی نیشانەی تاکێتی لەگەڵدایە.)]
گەردە
خاکەزوخاڵ. [وردەخەڵووز (خەڵووزی دار بی بۆ وێنەکێشان دەکوتن.)]
گەردەم بیر
ڕایڕایی. [ڕاڕایی، دوودڵ]
گەردەن
مل، ئەستۆ. [ستۆ: نێوان شان و سەر.]