تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وردەقەن
خاکەقەن. [ئەوەی لە کاتی شەکرشاندندا دەوەرێت.]
وردەمرده
وردەوواڵە. [وردەومردە («مردە» وشەی پەیڕەرە.)]
وردەهەویر
گزموولەهەویر.
وردەوبوون
سەرەنجەدان، تواشا کردن، ڕوانین. [سەرەنج دان، وردبوونەوە]
وردەورده
کەم کەم. [تۆزەتۆزە.]
وردەوواڵه
وردەوردە، ڕێزەوپێزە. [خرتوپرت]
وردەکوچک
ڤێز. [وردەبەرد]
وردەگیر
دەقەتگیر. [ڕەخنەگر]
وردەڵه
خرتەک، جمگە، گردەڵە. [جومگە، بەندی ئیسقان]
وشتردیانه
وشتردانە (جۆرە گەنمێکە)
وشکەوکردن
وشک کردنەرە، وشک کردن.
ویەردن
بگردن. [تێپەڕین، ڕابردن (وشەیەکی گۆرانیە)]
ویەردە
بگردگ. [ڕابردوو]
وێران کردن
کاول کردن خاپوور کردن، ڕوخانن. [ڕووخاندن، ڕماندن]
وێنا کردن
سۆراخ کردن، بیروهاتن، شناسین، ئاشنابەرچاوهاتن. [بینین و ناسینەوە، بەیاشنا کەوتنە بەر چاو، شێوە کردن)]
وێڵ کردن
بەرەڵا کردن، بەرەزە کردن. [ڕەها کردن. (وەک: بەرەڵا کردنی چوارپێ)]
وێڵ کردن
بەرەڵا کردن. [لێگەڕان، مۆڵەپێدان]
وەردێنە
وەردەێنەک. [تیرۆک]
وەردەک
پێتەک، توفەیلی. [جیازی بووک، حەرف، ئامراز، مشەخۆر، لاورگە]