تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەڵەفەکردن
دەسەکردن. ئشکیلکردن. [دەستەکردن. پێوەندکردن]
با کردن
ماسین، پەنەمین، [ئاوسان]
با کردن
ماسین، پەنەمین، قین کردن. [ئاوسان. پیش خواردنەوە(ئیدیۆمەلەتووڕەبوون )]
با کردن
فیزکردن. [لەخۆباییبوون (ئیدیۆمه.)]
باتڵەوەکردن
پووچەوکردن، لەکارخستن. [هەڵوەشاندنەوه، پووچەڵکردنەوە]
بادەرکردن
هەوا دەرکردن، بادان (بۆ نموونه: خیگه، کەبا ئەدات. )]
بار کردن
باربەنی، کۆچ. [بارگە تێکنان، گواستنەوەی کۆمەڵێک مرۆڤ لە شوێنیکەوە بۆ شۆێنێکی دیکە.]
بارهاوردن
بەناوهاوردن، پەروردەکردن. [بارهێنان]
باز بردن
پەڕین، قەڵبازبردن. [قەڵەلبازکردن]
بانگکردن
چڕین، دەنگکردن. [گازکردن]
بانگکردن
قاوکردن، قوولانن. [قیڕەقیڕ، هەراکردن]
باڵ فشەوەکردن
باڵەشۆڕی، پەلەپسکێ. [باڵ شۆڕ کردنەوەی باڵنده.]
باڵا کردن
هەڵچوون، گەشەکردن. [گەورەبوون]
بردن
[برن: بەرانبەری «هێنان»]
بردنەوه
[گێڕاندنەوە]
بردنەوه
[سەرکەوتن لە کێبەرکێ یا لە قوماردا. (بەرانبەری «دانان ».)]
بردەبار
بارکێش. [خۆڕاگر]
بلچەزەرده
[گۆیژەزەردە]
بنەکردن
سۆراخکردن، بنگیریکردن. [کۆڵینەوە]
بوخچەگەردان
[یاریەکی مناڵانە کە بە شێوەی بازنەیی و دوور لەیەک دادەنیشن و دەسرۆکەیەک دەسبەدەس بۆ یەک فڕێ دەدەن، منداڵێکیش بەدەوریاندا دەگەڕێت و دەسرۆکەکەی لەهەر کەس وەرگرت هەڵدەستێتەوەو لە باتی منداڵی پێشوو بەدەوری بازنەکەدا دەگەڕێت.)]