تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داکردن
شکافتن.[قڵیشاندن(وەک: قڵیشاندنی دیوار)]
داگیرکردن
دابڕکردن، بردن.[بە زۆر گرتن]
درزبردن
ترەکین، تڵیشیان.[قڵیشان، ترەکان]
درۆکردن
درۆ گوتن.[فشە کردن]
درێژەوکردن
داکێشان.[درێژە پێدان. بەدەمەوەدان]
درەنگ کردن
دێر کردن.[دواکەوتن]
درەوکردن
ڕنینەوە.[دروێنە کردن]
دوروس کردن
ڕێکخستن، ساماندان.[تەیارکردن، سازکردن]
دورْس کردن
ڕێکخستن، سازکردن، ساماندان.[تەیارکردن، بەدێهێنان، داهێنان]
دووبارەکردن
سەررلەنوێ کردنەوە
دووری کردن
دوولانە کردن
دوولاکردن، دوولۆکردن، دوولۆنەکردن، دووقەدکردن. [دوولایی کردن]
دووکەڵ کردن
دژکردن
ناوچاوتورشانن.[مڕومۆچ بوون، ناوچاوتاڵ کردن]
دڵ نەبردن
بۆنەخوران، بی ئیشتیایی (تاسەشکان لە خواردن.)
دڵ هاوردن
بڕوایی.[دڵهاتن، ڕەوادیتن]
دڵخوەش کردن
دیاری کردن
نشان کردن، نشانکرد.[نیشانە کردن، دروشم بۆ دانان.]
دیان تواشاکردن
دەم تواشا کردن.[سەیر کردنی دەمودان. (وەک: هی ئەسپ.)]