تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرابەر
بەرانبەر، دەساندەس، ڕووبەڕوو. [هەمبەر، هەڤبەر]
بەرابەری
ڕێکی، چۆبەچۆیی، ترازوویی. [یەکسانی، هاوسەنگی، وەک یەکی]
بەرابەری
هاوزۆری، هاونەبەردی، هاوترازویی، مێمڵی. [هاوشانی، بەرەنگاری]
بەرابەری
بەرانبەری، دەساندەسی، ڕووبەڕوویی. [هەمبەری، هەڤبەری]
بەرات
چەک. [کاغەزی حەواڵەی پاره.]
بەراز
خووگ، گوراز. [وەراز، گاکوڵ]
بەراز
کەڵبه. [کەلپ]
بەرامه
بۆبەرامه. [بۆنی بڵاوەبوو.]
بەران
تگل، قۆچ. [مەڕی نێر.]
بەرانبازی
بەرانەجەنگێ. [شەڕەبەران]
بەرانبەر
بەرابەر [هەموو ماناکانی.]
بەرانبەرکێ
[جۆرە هەڵماتێنێکە کە لە بەرانبەر یەکەوە دادەنیشن.]
بەرانبەری
بەرابەری. [هەموو ماناکانی.]
بەرانپۆز
[لووت قنج]
بەرانەجەنگێ
بەرانبازی. [شەڕەبەران]
بەراو
ئاوی، ئاویه، پاراو. [(زەویەک کە لەبەردەم ئاوی کانی، کارێز یا ڕووباردایه.)]
بەراورد
تاقی. [ئەزموون، هەڵسەنگاندن]
بەراورد دان
بەراورد کردن. [هەڵسەنگاندن، نرخاندن]
بەراوپشت
بەرواپشت. [ئەم دیو ئەودیو، هەڵاو گەڕاو]