تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لوورانن
نووڕانن. [لوورە کردن. (وەک: لووراندنی سەگ یا گورگ.)]
لۆتەرانە
[زمانی تایبەتی دوو یا چەند کەس کە خەڵکی تر لێی تێناگەن. (زمانی تایبەت.)]
لۆراسی
[جۆرە شووتیەکی درێژە.]
لەیەک بەران
جیاوە کردن. [لەیەک جیاکردنەوە]
مارانگاز
مار پێوەداو، مارگەستوو.
ماراو
هات، ئامەد. [بەخت]
ماس تۆراخ
ماستی ناو خیگە.
مامیران
جۆرە زەردەچەوێکی لینجە.
مامیران درگای دەم گیریان
مایین بەراز
[ئەسپی نێر بۆ پەراندن.]
مراد
مەراز، نیاز، کام، هەوەس، ئارەزوو، مەراق. [ئاوات، مەبەست]
مرافەعە
کێشە، دادخوازی. [ناکۆکی، سکاڵاکردن، مشتومڕ]
مراقەبە
ژێوار. [ڕابیتە: چاونووقاندنی سۆفیەکان بۆ پەیوەندی کردن بە شێخ و ڕۆحی پیاوچاکانەوە.]
مراقەبە
پۆڕ، گورپ. (ڕوی بە پۆڕا.) [(شێوازی ڕابیتەکردن)ی سۆفیەکان.]
مرانن
کوشتن. [مراندن، لە ژیان بێبەش کردن]
مراوکە
[(گیایەکە لە قامیش دەچێت.)]
مراوی
مرەڕەشە. [قەلمراوی: باڵدارێکی ڕەشی ماسیگرە.]
مراوی
سۆنە. قاز. [مراڤی، ئۆردەک. هەروەها: باڵدارێکی مل درێژی لە مراوی گەورەترە.]
مشک تەرامشێح
پوونگە کێفیلە. [جۆرە پونگەیەکی خۆڕسکە. (گیایەکی بۆنخۆشی بەناوبانگە کە تورک پێی دەڵێن. «کاکووتی».)]
مۆکڵ باران
فریشتەی باران [(پەری باران و ڕوەک)]