تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەمەتەقێ
دەم تەقانن.[دەمە تەقە، گفتوگۆ (ئیدیۆمە.)]
دەمەتەقێ
دەم تەقانن.[دەنگ لە دەمەوە هێنان.]
دەمەجاو
دمەجاو: ئەندازەیەک خواردن کە بۆ جاوین بشێت.
دەمەداچەقێ
دەم داچەقیان.[دەم کردنەوە، دەم کرانەوە]
دەمەداچەقێ
چناکە هەڵتەکانن، گیاندان.[گیان کەنشت، گیانەڵا]
دەمەرقۆپان
شەڕواڵی کوردی.
دەمەزەرد
پۆڵانیا.[سەرنیا، جۆش دانەوەی سەری ئامرازی کول بووی کانزا. (وەک: پۆڵانیا کردنی دەمەتەشوێ.)]
دەمەق
واق، مات، سەراسیمو.[مەنگ، سەرسام]
دەمەقەیچی
سەرەمقەست: ئەو وردەیەی کە لە کاتی مقەست کردندا دەوەرێت.
دەمەلاسکی
لاسایی.[دەمەلاسکە]
دەمەوخوار
سەرەوخوار، دەمەونخوون.[سەرەونخوون، وەرگەڕاو]
دەمەودەم
دەم بە دم.[دەماودەم، لە دەمەوە بۆ دەم.]
دەمەونخوون
دەمەوخوار، سەربەرەوخوار.[سەرنخوون، وەرگەڕاو]
دەمەوچوون
پیریەوچوون، سەروەختەوچوون.[بە پیریەوە چوون. سۆراخ گرتن، بە سەر کردنەوە]
دەمەوڕوو
لەپەوڕوو، دوولۆرە.[بەسەر ڕوودا کەوتوو.]
دەمەوڕووکەفتن
لە پەوڕوو کەفتن.[بە سەر ڕوودا کەوتن]
دەمەوژوور
... ڕاس. سەرەوژوور.[سەربەرەوژوور. ڕاوەستاو، قنج]
دەمەوژێر
سەرەوژێر، سەربەرەوخوار.[سەرەوخوار، سەرنخوون، وەرگەڕاو]
دەمەوەر
دەلو، چەنەوەر، چناکەشکیاگ[زۆربڵێ، فرەڕێس]
دەمەوەر
چەنەوەری، چناکەشکیاگی.[فرەڕێسی، زۆربڵێیی]