تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەڵ
ما.[مێیینەی سەگ و گورگ و کەر.]
دەڵ
دەڵەسەگ، دەڕ.[دێڵە سەگ (سەگی مێیینە.)]
دەڵانن
دەردان. دادان.[تەڕایی دادان.]
دەڵاڵ
ناوجی.[ناوەندیار، ناوبژی (وەک: دەڵاڵی مامەڵە.)]
دەڵاڵ
ڕابەر، دەسکێش.[گەواد، بێنامووس، دەویت]
دەڵاڵانە
کرێ و هەقدەسی دەڵاڵی کردن.
دەڵاڵی
ڕابەری. دەسکێشی.[ڕێنمایی. ناوەندیاری، ناوبژی کردن]
دەڵاڵەت
دڵنوایی، دڵداری.[دڵدانەوە]
دەڵاڵەت
ڕانمایی.[شارەزایی کردن، ڕێنیشاندان]
دەڵوەت
دارایی.[دەوڵەت، سامان]
دەڵپ
داهۆڕ، گوشاد. درێژ.[دەڵب، فشوفۆڵ]
دەڵیان
دەردان، لێچوون، دازایین.[تەڕایی دادان]
دەڵە
هەڵە، خوێڕی.[بێکارە]
دەڵەدێو
نڕنایش. ماچەدێو.[(ژنی زەبلاحی ناقۆڵا. هەروەها: دێوی مێیینە.)]
دەڵەسەگ
دەڵ، دەڕ.[سەگی مێوینە]
دەڵەشڕ
کەنیشک.[کچ (ئیدیۆمە.)]
دەڵەشێر
شێری مێیینە.
دەڵەمە
دۆڵەمێ (پەنیری تەڕ.)
دەڵەک
گیاندارێکە. (قاقم و دەڵەک یەک تیرەن کە قاقم سپیەکەیانە.)
زەردەڵه
ڕەقۆڵه. [ڕەنگ زەردی لاواز.]
وردەڵه
خرتەک، جمگە، گردەڵە. [جومگە، بەندی ئیسقان]
گردەڵە
خشتەک [گرۆل، گرفۆڵە (سەرەوەی تیرۆنج)]
گردەڵە
وردەڵە، جمگە [ (جومگەی دەست و پێ)]