تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەنک
دەنکە، دانە.[تاک، دنک، دەندک]
دەنک
دان، دەنکە. (دەنک هەنار) [دنک]
دەنک
دەنکە، پەراسوو.[پەراسی]
دەنک
سەدا، بانگ، ئاواز.[ئەوەی گوێ دەیبیسێت.]
دەنکە
چەودان.[چاودار: گیایەکە.]
گەردەنکەش
گەردنکێش، ملهوڕ، یاخی، سەرکێش، قوڕاب، نافەرمان. [سەرسەخت، سەرپێچیکەر]
گەردەنکەشی
ملهوڕی، سەرکێشی، یاخیگەری، نافەرمانی، گەردەن کڵفتی. [سەرسەختی، سەرپێچی]
گەردەنکەچ
فەرمانبەردار، گەردەننەرم. [ملکەچ، گوێڕایەڵ]