تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەمگا
جێگەی دانانی دەمە لە کوورەدا، بە کوورەش هەر دەڵێن: دەمگە.
دەمگەنیک
دەم بۆگەن (کەسێک کە دەمی بۆگەنی لێ بێت.)
دەمی چاکی نییە
دەمی شڕە، دەمی لەقە.[دەم نەوەستاوە.]
دەمین
هەڵهاتن. (خوەرەتاو دەمی.)[دەرکەوتن لە ئاسۆوە]
دەمە
تێغە.[لێوی تێغ (وەک: دەمەی چەقۆ.)]
دەمە
ئاغزە.[دارجگەرە، دەمنە]
دەمە ترشتە
تۆڵاشە.[تەڵەزم]
دەمەتەقێ
دەم تەقانن.[دەمە تەقە، گفتوگۆ (ئیدیۆمە.)]
دەمەتەقێ
دەم تەقانن.[دەنگ لە دەمەوە هێنان.]
دەمەجاو
دمەجاو: ئەندازەیەک خواردن کە بۆ جاوین بشێت.
دەمەداچەقێ
دەم داچەقیان.[دەم کردنەوە، دەم کرانەوە]
دەمەداچەقێ
چناکە هەڵتەکانن، گیاندان.[گیان کەنشت، گیانەڵا]
دەمەرقۆپان
شەڕواڵی کوردی.
دەمەزەرد
پۆڵانیا.[سەرنیا، جۆش دانەوەی سەری ئامرازی کول بووی کانزا. (وەک: پۆڵانیا کردنی دەمەتەشوێ.)]
دەمەق
واق، مات، سەراسیمو.[مەنگ، سەرسام]
دەمەقەیچی
سەرەمقەست: ئەو وردەیەی کە لە کاتی مقەست کردندا دەوەرێت.
دەمەلاسکی
لاسایی.[دەمەلاسکە]
دەمەوخوار
سەرەوخوار، دەمەونخوون.[سەرەونخوون، وەرگەڕاو]
دەمەودەم
دەم بە دم.[دەماودەم، لە دەمەوە بۆ دەم.]
دەمەونخوون
دەمەوخوار، سەربەرەوخوار.[سەرنخوون، وەرگەڕاو]