تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەندەرووس
[بەردێکی بەناوبانگە لە کارەبا ئەچێت]
شارەودەرکردن
[شاربەدەر کردن: لە ئاوەدانی دەر کردن]
قسەدەرهاوردن
درۆدان [قسەهەڵبەستن]
لێدەرپەڕین
دەڕپەڕین، لێهەڵماڵین. [هەڵکوتانە سەر، لێ ڕاست بوونەوە]
لەجێگەدەربردن
ترازاندنی جومگە لە جێگەی خۆی.
لەخۆدەرچوون
فیز. [لەخۆبایی بوون.
لەڕیگەدەربردن
گوڵ دان، خڵەتانن، فریب دان. [فریودان، گومڕاکردن]
لەکاردەرهاتگ
تەیەوبووگ. [ڕاهێنراو (وەک: ئەسپی ڕاهێنراو)]
مادەربەچە
جۆرە دروونێک کە ڕاسەی درزەکان بە تەقەڵی گەورە و بچووکی یەک لەدوای یەک دەدوورن.
مادەرزا
سورشتی، خۆڕسک.
مادەرمەردە
شلێقیاگ. [گەنیو. (وەک شووتی کە لە ناوەوە گەنیبێت)]
موندەریج
ئاوێتە. [تێهەڵکێش بوو، تێکەڵ بوو]
پادەرهەوا
بێوەری، بێبەش، بێباره. [بەشبڕاو]
پالەژێردەرچوون
گلیان، خزیان، کەفتن. [گلان، کەوتن]
پەنجدەری
ژوورێک که پێنج دەرگەی بەرەو حەوشه یا بەرەو کۆڵان هەبێت.
پەیدەرپەی
پەیاپەی، هیتاهەیتا، زووزوو. [پەیتاپەیتا]
چاودەرپەڕانن
تون¬بوون، ئاڵۆزی کردن، هەڕەشه کردن. (چاوی لێ¬دەرپەڕان.) [چاو مۆڕ کردنەوه.]
ڕوودەربایس
ڕووگیر.[پەسەند کردنی کارێک لەبەر کەمڕوویی.]
ڕوودەربایسی
ڕووگیری.[ڕووگیربوون]
کودەری
[ (پێڵاوی زەهاو کە ڕوەکەی لە تیماجی پێچەوانە دروست کراوە)]