تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بان دیوار
[سەر دیوار]
بێخ دیوار
بن دیوار، بنەڕەت، ئاسار. [بنچینه]
دیواخ
تارا (پارچەی سوور کە دەیدەن بە سەر بووکدا.)
دیواخان
دیوانخانە، بیروونی.[دیوەخان]
دیوار
هەڵچنراوی بڵند لە کەرەستەی ماڵ دروستکردن.
دیوار بەر دەروازە
(دیواری بەردەم دەرگە) لە ناو حەوشەدا.
دیوارە
زێوارە. [لێواری دیوارئاسا، چوارچێوە]
دیوان
دیوانخانە.[دادگا]
دیوان
ڕەسیدەگی.[پێڕاگەیشتن، دادگایی، داوەری]
دیوان
کتێو.[کتێبی شیعر یا کتێبی فەرمان.)]
دیوان شا
دیوان پادشا.[بارەگای پاشا.]
دیوانخانە
دیواخان.[دادگا]
دیواندڕ
دەمڕاس، دەمهەراش.[قسەزان، زمانپاراو]
دیواچە
بەرداشت، پێش دەرامەد.[پێشەکی]
سەعات دیوارکۆ
[کاتژمێری دیواری]
پاڵ¬دیوار
پاڵ¬دیوار
قەناس. [چواردەوری ماڵ.]
پەی دیوار
پای دیوار، بن دیوار. [بێخی دیوار، بنەڕەتی دیوار]
ئیزدیواج
مارە، چارە، ژنخواستن، پەیوەننی. [ژنهێنان، ژنومێردایەتی]