تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دۆڵ
دەرە، دەراو، یەل.[شیو]
دۆڵاخ
دەرپێی فشوفۆڵی ژنان
دۆڵاو
چاڵاو، دۆڵیان، دۆڵە.[(ئاوی باران کە لە ناو چاڵی بەرددا دەمێنێتەوە.)]
دۆڵمە
یاپراخ (برنج و قیمە و سەوزە دەکەنە ناو گەڵامێو و دەیکوڵێنن.)
دۆڵمەجەرگ
موار.[(ڕێخۆڵەی مەڕ پڕ دەکەن لە گۆشت و برنج و داوەدەرمان و هەڵیدەگری بۆ خواردن.)]
دۆڵمەی کەلەرم
یاپراخی کەلەرم
دۆڵچە
سەتڵی ئاو هەڵکێشان.
دۆڵیان
دۆڵدان، دۆڵیدان.[دۆڵاش (دۆڵاشی ئاش کە گەنمی پێدا دەکەن.)]
دۆڵیان
دۆڵە، دۆڵاو، ئاوگیر.[زۆنگ (ئەو زەلکاوی کە ڕووبار لە دەوروبەری خۆیدا دروستی دەکات.)]
دۆڵیان
دۆڵە، دۆڵاو.[(ئەو ئاوی بارانەی لە ناو چاڵی بەرددا دەمێنێتەوە و ڕێبواران لێی دەخۆنەوە.)]
دۆڵە
دۆڵاو.[(ئاوی باران کە لە چاڵی بەرددا دەمێنێتەوە.)]
دۆڵە
تەسە.[تەشتی هەویر شێلان.]
دۆڵەدۆڵ
لەرەلەر، جووڵەجووڵ.[لەرینەوەی زۆر (وەک: لەرینەوەی ژلە و دووگ.)]
دۆڵەمە
نیمبرێژ، نیمبرشت، نیمڕوو.[نیوبرژ (وەک: هێلکە کە تەواو نەبرژابێت.)]
دۆڵەی تۆراخ
تۆراغان، تۆرغدان. [تۆراخدان (دەفری تۆراخ.)]
دۆڵەی هەویر
لاوَک، تغار خمیر، تغار نانوایی.
ڕێڵەخۆدۆڵمە
موار، زەوەنگ، زەوەنج.[ –›دۆڵمە جەرگ]
بەندۆڵ
زەمیەرەک
دۆڵەدۆڵ
لەرەلەر، جووڵەجووڵ.[لەرینەوەی زۆر (وەک: لەرینەوەی ژلە و دووگ.)]
نادۆڵ
ناچە، کووژە. [(گەروولەیەک کە گەنمی لێوە دەڕژێتە گەرووی ئاشەوە)]