تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کردوکار
کاروکرد، کاروبار [ئیشوکار]
کردوکیش
[بێڵێکی پان و گەورەیە کە تەنافی پێوە دەبەستن و زەوی کێڵراوی پێ تەخت دەکەن]
کودوورەت
شەراو، نازشت [ڕانجان، دڵگران بوون]
کۆپاندوور
کۆپاندۆز [کورتان دروو]
کەمەردووخ
[کەمەری دووخ کە بەنی لەسەر هەڵدەکرێت]
گەردولوول
تەپوتۆز، گەردەلوول. [گەردەبا، باهۆز]
گەردوون
چەرخ، چەپگەرد، ئاسمان. [فەلەک، چەپگەڕ]
گەردوگەڵای بەیان
دەمدەمای بەیان، تاریک و ڕۆشن، گورگ و مێش. [کازیوە، گەردوگوڵی بەیانی، ڕووناکی پێش مەلابانگدان.]
پاردو
پاڵدر، ڕانەکی. [پاڵوو: گوریسی بن کلکی یەکسم.]
پاڵدو
پاردو، ڕانەکی. [پاڵوو: گوریسی بن کلکی یەکسم.)]