تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دوولەپان کۆمی
ناوچەی کۆمی.[دەورووبەری کۆم، هەردوولای کۆم]
دوومەشقان
چۆک.[لەسەر ئەژنۆ دانیشتن]
دووهۆیی
دووپڵی، جیایی.[دووڕازی، جیاوازی]
دووهەڵگیر
کلکگیر.[کلک بەرز کەرەوە. (وەک: ئەسپ)]
دووپایلە
دووپایلکە: گیاندارێکە.
دووپشتەکی
هاوپشتی.[دوو کەس سواری یەکسمێک.]
دووپشک
دووپشت، دمارەکۆڵ.[مێروویەکی چزوودارە.]
دووپڵ
دووڕوو، دووزوان، دووڕاز.[مرۆڤی ناڕاست.]
دووپڵی
دووهۆیی، دووڕوویی، دووزوانی.[دووڕازی، ناڕاستی]
دووپۆشە
دووقات، دوونهۆم
دووپەلان
دوولەقان، دوفلێقان، دوولەپان.[لقەداری دووحاچە.]
دووچار
تووش، تووشیار، ئاوقە.[گیرۆدە]
دووچار
دووچار، تووش، تووشیار، ئاوقە.[گیرۆدە]
دووچاربوون
تووشبوون، تووشیاربوون، ئاوقە بوون، بەیەکگەیین.
دووچەرخە
پاسکیل، ئەسپە ئاسنینە
دووچەرخەی دەسی
عەرەبانەی دەسی
دووچەنانە
دوو ئەوەندە، دوو چەندان
دووڕاز
دووڕوو، دووپڵ، دووزوان.[مرۆڤی ناڕاست.]
دووڕوو
دووپڵ، دووڕەنگ، دووزوان.[دووڕاز، مرۆڤی ناڕاست]
دووڕەنگ
بازگ.[بازە، بازو (لە چنراوەکاندا.)]