تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گواراکردن
پەزیراکردن، هەموارکردن. [سازگار کردن]
گوزەران کردن
ژیان، زینگی کردن. [ژیان ڕابواردن]
گوزەشت کردن
بگردن، ئامەرزین، بەخشین. [لێبوردن، چاوپۆشی کردن]
گومان بردن
پەی بردن، شۆن بردن. [شک کردن، بۆچوون]
گوڵ خواردن
خڵەتیان، فریو خواردن. [خڵەتان، دەسبڕان]
گوڵ کردن
ئاشکرابوون. [دەرکەوتن (گوڵ کردن لە یاری پشکیلاندا.)]
گوڵ کردن
نەشەکردن. [کەیف سازبوون (وەک: سەرەتای مەست بوون.)]
گوڵ کردن
گوڵ دان. [گوڵ دەرکردن]
گژکردن
بەیەکاچوون، مووڕاسەوبوون. [ڕاستبوونەوەی مووی لەش (وەک: ژیژک، سووچەڕ،پشیلە.)]
گۆبردن
وشک کردن، لەڕووبردن. [شەرمەزارکردن]
گۆپیتە کردن
گۆکردن، زریان، دۆگمە کردن، گۆ ترەکانن. [چرۆکردن ، گۆپکە دەرکردن.]
گۆچ کردن
مڵاشک هەڵەودان. [(بەرز کردنەوەی مەڵاشووی ساوا بە پەنجە لەکاتی لەدایک بووندا.)]
گیرکردن
[مانەوە و لە ڕۆشتن کەوتن.]
گێج خواردن
گێچکە. [(خولانەوە بە دەوری خۆدا.)]
گەرم کردن
[گەرم داهێنان (بە ئاگر.)]
گەرم کردن
[گەرم داهێنان (بە پارچەی گەرم.)]
گەرمەوکردن
[گەرم کردنەوە (وەک: گەرم کردنەوەی چێشتی سارد.)]
گەزکردن
پێوانن. [پێوان بە گەز.]
گەشەوکردن
داگرسانن. [گەش کردنەوە، داگرساندن]