تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



درۆ
دەلەسە، چاپ. چاخان.[ناڕاست، فشە]
وادەی درۆ
دەسەسەر کردن، دەسەشکێنە کردن. [دەسخەڕە کرنک]
درۆخانن
کاوانن.[خوراندنی قوڕگ.)]
درۆخیان
کاویان.[خوران، خوروو(ی قورگ.)]
درۆخە
کاوەکاو.[خورووی قوڕگ.]
درۆزن
چاپاز، چاخانچی.[درۆکەر، فشەباز]
درۆش
درەوشە: ئامرازێکی پینەچیە.
درۆشن
وریشن، درەخشان.[بریقەدار، ورشەدار]
درۆشیان
درۆشین، زریویان.[درەخشانەوە، برووکانەوە، بریسکەدان]
درۆشە
وریشە، زریوە.[ورشە، بریقە]
درۆم
ژەقنە.[نەخۆشی ڕشانەوە، چاوەقووڵە ( بە تاعوونی ئاژەڵیش هەر دەڵێن «درۆم».)]
درۆکردن
درۆ گوتن.[فشە کردن]
ئەدرۆشێ
کرداری ڕانەبردووە.)]
مستودرۆش
مشتەکۆڵ لە درەوشەدان: شەڕی نێوان بەهێز و بێ هێز.