تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داترووسکانن
ترسانن، هەڵپڕووسقانن[ڕاچەناندن بە هۆی ترساندنەوە. وەک: ڕاچەناندنی منداڵ بە هۆی شتی لە ناکاوەوە].
داترووسکیان
ترسیان، هەڵپڕووسقیان[ڕاچەنین لە ترسان. (وەک:ڕاچەنینی منداڵ بەهۆی بینینی مشکەوە)]
داتووڕانن
تووڕانن[فیڕاندن]
داتڵیشانن
تڵیشانن، دڕین.[دادڕین، قەڵاشتن]
داتڵیشیان
تڵیشیان، دڕیان[دادڕان]
داتەکانن
خاڵی کردن[هیچ تێدا نەهێشتن(بی کیسە، ئێسقان، قەڵەمە و شتی لەو چەشنە)]
داتەکانن
تەکانن[سەربەرخوار ڕاوەشاندن(ی جل و بەرگ و فەرش و شتێ لەو چەشنە.)]
داتەکیان
خاڵی بوون، تەکیان.[هیچ تێدا نەمان، سەر بەرەو خوار ڕاوەشێنران.]
هەڵتەکوداتەک
لۆقە. [دۆمانە، بە هەنگاوی گەورە و بە پەلە ڕۆشتن]
جیمادات
کوچکگەل، ڕەقگەل، وشکگەل، کوچکان. [شته بێ گیانەکان.]
مەوجوودات
هەسگەل. [بوونەوەر]