تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قرخەقرخ
[قرخەی زۆر (دووبارە بوونەوەکەی لەبەر زۆربوونیەتی)]
قوەی موتەخەییلە
ڕاوێژ، بیر، زۆربیر [هێزی بیر کەردنەوە]
قۆخەقۆخ
کۆخەکۆخ [کۆکەی زۆر (دووبارەبوونەوەکەی لەبەر زۆربوونیەتی) هەروەها: بەدەم کۆکەکردنەوە]
قۆخەقۆخ
قاخەقاخ [کووڕەکووڕ]
قۆزڵاخەی لۆکە
قۆزاخە، دووکڵە [شکۆفەی گەیشتووی پەموو]
قۆزڵاخەی هەوریشم
پێلە [ئەو پەردەیەی کە کرمی هەورێشم بە دەوری خۆیدا دەیتەنێت]
قۆزڵاخەی گانم
قۆزاخە [ (بەرگی گوڵەگەنم)]
قۆناخەپێج
[لەفافەی مەلۆتکە (بەزۆری کەنارەی ماوت دەکەن بە قۆناخە پێچ)]
قەڵتاخەکۆن
قەلتە، پیر، فەرتووت، قەڵەخە کۆن [پیری لەکارکەوتوو (ئیدیۆمە)]
لەبخەن
لەبخەنە، زەردەخەنە، دزەخەنە، زەردە. [بزە (پێکەنین لە ژێر لێوەوە]
مخەمخ
[(دەنگی لووتی پیر لە کاتی نان خواردندا.)]
مرخەک
ماسۆڵە. [لەتە قامیشێکی کورتە کە داوی لێ دەپێچن بۆ تەنین. (وەک: ماسولکەی قاڵیکەران.)]
موتەخەییلە
هۆشگا. [خەیاڵگە: جێگەی خەیاڵ لە دەروونی مرۆڤدا بە بۆچوونی پێشینیان.]
موخەممەس
پەنجبەننی. [پێنجبەندی، پێنج خشتەک]
موخەننەس
حیز، نێرەما، نێرەمووک. [ژنانی، نێرمەندووک.]
موخەیلان
دەرختێکی دڕکدارە.
موخەییەلە
بیرگا، ویرگە. [جێگەی بیر کردنەوە لە دەروونی مرۆڤدا بە لای پێشینیانەوە]
مونتەخەب
بژنیاگ، هەڵبژنیاگ. [هەڵبژاودە، هەڵبژێردراو]
مێخەک
گیایەکە، گوڵێکی بۆنخۆشی هەیە.
مێخەک
بەرێکی ڕەش، بۆنخۆشە، درەختەکەی لە درەختی یاس دەچێت.