تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەتکەش
سەتەره. [ڕاسته، خەتکێش]
خەتیب
بوێژ، زواندار. [داوندەر، وتاردەر]
خەتەر
ترس. [مەترسی]
خەتەره
لێوه. [به دڵدا هاتن.]
خەتەنه
خورۆسه بڕان، گون بڕین. [سوننەت کردن]
خەتەنه سوران
خرۆسه بڕان. [ئاهەنگی سوننەت کردنی منداڵ.]
خەتەنه نەکریاگ
خرۆسه نەبڕیاگ، گون نەبڕیاگ. [سوننەت نەکراو.]
خەجاڵەت
تەریقی، شەرمەساری، لەڕووچوون، سەرداخستن، شوورەیی. [کەمڕوویی، شەرمنی]
خەجاڵەت کێشان
خەجڵ
سەرەفکەنده، شەرمەسار، تەریق. [شەرمن]
خەجڵ
خەریک. [سەرقاڵ]
خەجێ
سووکەڵە ناوی «خەجیجه» که له «خەدیجه»وه کراوه به کوردی، ناوه بۆ ژنان.
خەدەنگ
تیر. [ئەوەی به کەوان دەیهاوێژن.]
خەر مووزگ
موورگ کەر. [مووروه کەوانه]
خەرابه
وێرانه، کەلاوه، خراوه. [ڕماو]
خەراج
باج، میری. [ماڵیات، سەرانه]
خەرام
شنه، قونه. [لارولەنجه (ڕۆیشتن به نازەوه.)]
خەرامان
شۆخ. [بەلارولەنجه]
خەرامین
شنین، قونەقون. [لارولەنجه کردن.]
خەربه نگ
کرنک فەرەنگی. [خەربەند: گیایەکه.]