تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قرخۆڵ
قرخ، قرچۆڵ [داڵگۆشت، لاواز، سیس]
قرخۆڵە
قرچۆڵە [ڕەقەڵەی بچووک]
لێخۆڕین
خۆڕین، دەنگ کردن. [بەڕێدا بردن، تێخوڕین]
لێخۆڕین
هەڕشە کردن. [گەفین، گوڕشە کردن]
لەخۆبوونەوە
لەخۆدەرچوون
فیز. [لەخۆبایی بوون.
لەسەرخۆچوون
زەحف، بێ خۆبوون. [بوورانەوە]
ماخۆڵیا
نەخۆشینێکە.
مرق لەخۆدان
مڵق لەخۆدان، باکردن، [فیز و دەمار کردن]
مق گەخۆدان
مرق لە خۆسان، مرق بردنەوە، باکردن. [ماندن، مخەکردن]
میراخۆڕ
بەڕێوەبەری تەویلەی پیاوگەوران.
میهمان ناخۆنە
مەیمان بێ وادە، سەرخەر. [میوانی ناوەخت]
مێخ ئاخۆڕ
سنگی ئاسنی ئەڵقەدار.
هەڵخۆرانن
خۆرانن، کڵاشین. [خوراندن لە خوارەوە بۆ سەرەوە]
هەڵخۆرانن
هەڵوەزانن، هەڵبەزانن، هەڵبڕین. [بەرەوسور کێشان]
هەڵخۆزتن
هەڵخۆزین، هەڵخۆستن، هەڵوەزین، هەڵبەزین، ڕوینەسەر. [بەرەوسەر هەڵچوون]
پاساخۆڕ
پینه، سەرپۆش. [داپۆشەر]
پاساخۆڕ
پەسمەنه، پەساخۆڕ. [بەرمار (بەرماوەی ئاڵف که وڵاخ نایخوات.)]
پەساخۆڕ
پاساخۆڕ. [بەرماو (بەرماوی ئاڵف.)]
پەڵخۆرد
نیمکوت. [پەڵخوڕ: ئاڵفی نیوەجاوراو بەر له کاوێژ کردن.]