تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خشت
ڕێک، تەخت، ساف. [بێ کەموزیاد.]
قاڵب خشت
[ئەندازەی تایبەتی خشت دروست کردن]
خشتکردن
ڕێککردن، تەختکردن، سافکردن. [بێ بەرزی و نزمی کردن، چونیەک کردن]
خشتی
چوارگۆشه. [چوارسووچ، دوولا، یەکتەریب]
خشتەک
گردەڵه. [پارچەی بنباخەڵی کەوا.]
شیرخشت
[ (شیرەی بەناوبانگی گیایەکە) بۆ ڕەوان بوون باشە]
پارەخشت
کوتەخشت. [لەتەئاجۆر]