تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خرتومرت
شلومل. [خڕومڕ، گۆشتن (وشەی دووەم پەیڕەوه.)]
خرتوپرت
کەلوپەل، ویتوپیت. [وردەوپردی ناو ماڵ.]
خرتوڵه
گردۆڵه. [خرتەڵه (بچووککراوی «خرت»، خڕی چکۆله.)]
خرتەخرت
خەپەخەپ (بەڕێدا چوونی منداڵ یا مشک.)
خرتەخرت
خرۆچ¬خرۆچ، خرمۆته. [کڕکڕاگه، کرۆچەنه]
خرتەک
خرتکه، جمگه، بەن، خرتەڵه. [جومگه (بەندی دەست و پێ.)]
خرتەک
پێچکه، ئەڕابه، چەرخ. [خلۆکه، پێچک، هەرەبانه]
خرتەگل
تلەو بوون، تلواتل، خوڵووپیانەوه. [تلێربوونەوه]
خرخاڵ
بازن، بازنه، زڕزڕه. [بازنگ]
خرمانن
کرمانن. [کرووتاندن (وەک جاوینی خەیار.)]
خرمه
کرمه، خرچه. [دەنگی کوتاندن (وەک: دەنگی جاوینی خەیاری تەرچک یا دەنگی شت خواردنی کوللـه.)]
خرمه
زرمه، ترپه. [تەپه (دەنگی پێی وڵاخ.)]
خرمۆچک
خرمۆتک، خرمۆته، خرتەخرته، قرتەقرته، خرۆچ¬خرۆچ. [کڕکڕاگه]
خرنووک
جۆره بەرێکی دارمازووه (برامازوو)
خرنگه
دەنگی لەیەک کەوتنی خشڵ (وەک: دەنگی موورووی سینەبەن.)
خرووجی
بانجێڵه، بەرهێوان. [بانێژه]
خرپ
خڕ، شەخەڵ، خار، لاپا، ڕێخزار. [بەردەڵان، ڕیخەڵان، ڕەقەن، هەڵەت.]
خرچ
خرچه، زرک، زرکه. [(کاڵەکی نەگەییو.)]
خرچه
خرمه. [کرمه (وەک دەنگی جاوینی کاڵەکی نەگەییوو.)]