تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەسەد خانە
کاڵیتگا، کۆڵیتگا.[شوێنی بۆسە نانەوە، کەمینگا]
خانەخوێ
ساحێوماڵ. [(خاوەن ماڵ.)]
خانەدان
خانەواده، بنەماڵ. [هۆز، بنەماڵه]
خانەزاد
منداڵی نۆکەر یا کا¬رەکەر که له ماڵی ئاغاکەیدا له دایک بووبێت.
خانەقا
تەکیه: خانووی کۆبوونەوەی سۆفی یا دەروێش.
خانەنشین
خانەکی
لینی، ماڵی، [کەوی (ئاژەڵی ڕام.)]
خانەگومان
باڵەخانەی تاوسانی
باڵەخانه. [ژوور لەنهۆمی دووەمی خانوودا.]
خانخانەکێ
شابازی. (حاکم حاکمەکانێ) [میرمیرێن: یارییەکه. هەروەها: دەرەبەگی]
ڕۆخانەی وشک
چوخوڕ.[چەمی وشک، ئاودڕ]
کارخانەی کاشی سازی
کاشی سازی [کڵی کاشی دروست کردن]
ئاوخانە
ئەدەبخانە، ئاوڕێز، کەناراو، ئاوەدەس. [پێساو]
ئاودارخانە
[چاییخانە]
ئەدەبخانە
ئەسپ چەپەرخانە
[ئەسپی پۆستەخانە]
دارۆغەخانە
شارەوانی: بنکەی پاسەوانی شار.
دوساخخانە
... زینان.[زیندان، گرتووخانە]
دیوانخانە
دیواخان.[دادگا]
دەفتەرخانە
نوویسگه، نووسینگا.[نووسینگە، جێگەی نووسین و تۆمار کردن.]
دەواخانە
خوەشەخانە.[دەباخخانە]
دەواخانە
دەرمانخانە، دەوافرۆشی.[شوێنی تایبەتی دەرمان فرۆشتن.]
سەرداخانە
[زیانانەی هاڵاتن (ئەو پارەیەی لە کاتی هەڵاتنی سەربازی خەڵکی ناوچەیەکدا لە دەرەبەگی ئەو ناوچەیەیان دەستاند)]
سەروازخانە
[سپاگە، بنکەی سەربازان]
سەقاخانە
[جێگای ئاو هەڵگۆزین]
شاخانە
شاخ شمار [ (سەرانەی ئاژەڵ)]
شیرپەزخانە
[دوکانی ڕۆنگەرچەک گرتن]
شیرەخانە
مەیخانە، شەراوخانە [عەرەقخانە]
شەڕاوخانە
شەرەخانە، مەیخانە
عەلافخانە
کافرۆشی [فرۆشگای پوش و پيلاش فرۆش]
قاوەخانە
[دووکانی قاوە خواردنەوە]
قۆرخانە
جبەخانە [هەماری تەقەمەنی، تفاقی شەڕ]