تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ماجاڵ
وچان، ڕەت، هەڕەت، پەردەژ، دەسپەرژ، سۆنگە، ماوڵ. [دەرفەت، هەل]
مایجان
[«ماهیجان»، پیتەکانی گۆڕاوە، ناوی ئافرەتانە.)]
موجازات
سزا، نەسەق، پاداشت. [تۆڵە]
مەجاز
خوازە، خوازمان. [واتای خوازراو. (بەرانبەری ڕاستەقینەیە)]
مەجاز
سرشت. [تەبیات، خدە، خور]
مەجازی
خوازمانی. [واتای خوازراو. (بەرامنەری ڕاستەقینە)]
مەججانی
مفت، مفتە، خۆیڕایی فیڕۆ. [خۆڕایی]
مەرجان
بزگ. [جۆرێ موورووی سوورە بۆ جشڵ]
نەجابەت
گەورەیی، کەسداری، کەسدیاری. [ڕەسەن بوون، وەجاخزادەبوون.]
نەجات
ڕسگاری، ئازادی، ڕەسین، پەڕینەوە، بڕەس، لە داودەرهاتن. [ڕزگاری]
نەجاسەت
چەپەڵی. [پیسایی]
نەجاڕ
چێوتاش. [دارتاش]
نەجاڕی
چێوتاشی. [دارتاشی]
هەردەجاران
هەرڕۆژە، جاران، لەمەوبەر. [ڕۆژگارانی پێشین]
هەلاجان
شەکوشۆک، هەلۆرکە. [لەرینەوە بە حەواوە.]
وجاخ
ئوجاخ، کوانگ. [کوانوو]
وەجاهەت
زەریفی، قەشەنگی، کەیلانی. [جوانی]
پاپەجانێ
پاپووچ (کەوشی منداڵانه.)
پەریجان
ناوه بۆ ژنان.