تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هاتە
لێوە. [خەتەرە، خورپە]
هەتیتە
پارچە ئاسنێکە کونی گەورە و بچووکی تێدایە و تەلی لێوە دەردەکێشن هەتا باریک ببێتەوە.
هەرئەونەتە زانی
لەتەک زانیت، هەرکاتێ زانیت. [هەر هێندەت زانی]
هەڕگ و لیتە
گیتە. [چڵپاو]
ویتە
ویت. [وتە، وتراو لە بن لێوەوە.]
ڕشتە
هەرشتە (هەویر باریک دەبڕن و لەناو ساجدا دەیبرژێنن.)
ڕشتە
ئەگاڵ. کەمەن.[سەرپێچی سەر. هەروەها: (تەنافێک کە ئەهلی تەریقەت دەیخەنە دەوری کەمەر و ئەژنۆیان و دەچنە ناو بیر کردنەوە و ڕابیتەوە.)]
ڕشتە
زەنجیرە.[زنجیرە، زریزە]
ڕشتە
نەخۆشینێکی بەناوبانگە
کاشتە
وەرز، کشت [چێنراو]
کتە
کتک[پشیلە]
کتە
[ (وشەیەکە لە وڵامی قۆزەدا دەوترێت، وەکوو یرحمک اللە لە وڵامی پژمین دا)]
کتە
قوتە، قنجە [زەقی لەدوور دیار]
کفتە
[خواردنێکە بە قیمە و لەتکە و برنج دروست دەکرێت]
کفتە ناوتاوەیی
کفتە تاوەیی [کفتەی سوورەوەکراو]
کوتە
تیکە (کوتە و موتە) [لەت، پارچە]
کورتە
کوڵەکوا [کەوای تڕنەپێک (کەوای کورت)]
کوشتە
کوژیاگ، مریاگ [کوژراو، مرێنراو]
کوشتە
مردگ [مردوو، لە تین و تاو کەوتوو (گەچی مردوو)]
کۆتە
[دارێک کە گۆشتی لەسەر ورد دەکرێت]