تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرپۆرتک
[کڵاووسرپێچی ژنان]
شمۆرتک
[پاژی، کەوتێک، بەشێکی کەم (بەرامبەری گشتی)]
میتک
میتکە، میتۆڵ، میتۆڵە. [ڕشکی سپێ (ئەسپێی ورە)]
مەلۆتک
مەلۆتکە، بابۆڵە، قۆناخە. [قۆنداخە]
نمتک
[تەڕایی دادان.]
هەتک کردن
بێ ئاوڕوو کردن، پەردەدڕین. [ئەتک کردن، ڕیسوا کردن]
هەرتک
هەردک. [هەردوو]
پۆرتک
کڵاو و دەسماڵ. [شەده(ی ژنان.)]
پیتک
پەلەپیتک، مووره، خلێره. [پەلەپیتکه، چەو]
پیتک خستن
پەلەپیتک فڕەدان. [به پەلەپیتکه خستن: فڕێدانی بەرده ورده به هەردوو پەنجەی دۆشاومژه.]
پەلەتک
پەت. [(گوریسی ئەستوور.)]
پەلەپیتک
پیتک. [پەلەپیتکه (فڕێدانی بەردی وردی نێوان هەردوو پەنجەی دۆشاومژه.)]
چاوسۆتک
چاوچڵه. [دەرد له چاوی پیسەوه.]
ڕیتک
ڕیت، شڕە، کۆنە.[پەڕۆشڕە]
ڕیتک و پیتک
ڕیت و پیت، خرتوپرت.[وردەوپردەی ناوماڵ]
کتک
کتە، پشێ، نازێ [پشیلە]
کتک کێفیلە
هووشەک [پشیلەی کێوی]
کۆتک
چەک، مشتە [ (ئامرازێکی هەلاجیە)]
کەوان پیتک
[دارلاستیک]
گرتک
پیارزک [پریاسکە، پرێسکە، بوخچەی بچووک]