تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاڵوکه
ڕوا ،گەرەک بوون. [سوور بوون لەسەر داخواز.]
تاڵک
تاڵگه. [تاڵیشک (گیایەکی بەناوبانگه.) ]
تاڵی
تەحلی (تامی تاڵ.)
تاڵی
سەختی. [دژواری]
تاڵەتاڵ
بەد تاڵه ،بەدبەخت ،بەدچاره. [کڵۆڵ ،بێ ئیقباڵ]
تاڵەکه
مروز.[ (دەنکێکه تێکەڵی گەنم دەبێت.) ]
تایر قودس
فریشته. [پەری]
تایقه
تیره ،هۆز ،تنگەزه ،ناویشته ،بنەتۆم ،گرۆ ،ڕیشه.
تاینچه
تایچه. [دەفرێکی له بەڕه دروستکراو که دوو «تا» ی دەبێته یەک «بار».) ]
تایه
گیشه (کۆمەڵێک باقەی لەسەریەک دانراو.)
جۆگەی تازە
جۆگەی نوێ
خەت تازەوەکردن
بەسەردا چوونەوه (قەڵەم کێشان بەسەر خەتی کۆنەدا بۆ نوێبوونەوەی.)
دەم بوونە تاق چرادان
دەم بوونە تەڵەی تەقیاگ. دەمەق مان.[واق وڕ بوون]
دەم بوونە تەڵەی تەقیاگ –›دەم بوونە تاق چرادان دەم بە ئاو کوڵاتگا کردن
دەم سووتانن.[ (بە توتکەیی دەمی سەگ دەکەن بە ئاوی گەرمدا، ئیتر بە گەورەییش توخنی چێشت و تیانە ناکەوێت.)]
دەم تاڵ
بەدزوان، دەم چەپەڵ.[قسەڕەق، دەم پیس]
سرێنچکە تاڵە
[ جۆرە سرێنچێکە]
سمێڵ تاشین
[تاشینی مووی سمێڵ]
عەیش تاڵ بوون
بەزم شێوان، پەکەربوون [کەیف و شادی لێتێکچوون]
قاڵب تاق
[داربەندی تایبەتی تاق لیدان (قاڵبی تاق)]
قسەی تاڵ
وتەی تاڵ [قسەی ڕەق]