تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاوان
بژاره ، پاداشت ، پوناسا. [جەریمه ، زیانانه ،قەرەبووی هەڵه]
تاوان
گونا ، قۆڕن ، خراوه ، کاڵەت ،گوناع. [هەڵه،سەرپێچی]
تاوان دان
بژاردن ،پاداشت دان. [قەرەبوو کردنەوه ، زیانانەدان]
تاواندەر
ببژێر. [قەرەبوو کەرەوه ، زیاناندەر]
تاوانن
تاواننەوه ، ئاو کردن. [تواندنەوه]
تاوت
تەته ، دارەتەرم ،تەرم ، لاش کێش. [تابووت ،جەنازه]
تاوتۆکردن
تەڵوپا. [تەیار کردن،ئاماده کردن]
تاودان
لنگ دان ،تەرات نیان. [غاردانی توند]
تاودان
خوڵ دان ،گێج دان. [هەڵسووڕاندن]
تاودان
بادان ، پێچ دان. [کرژ کردن]
تاودان
سوورەو کردن. [داخستن ،هەڵگرساندنی توند.]
تاوس
باڵندەیەکی جوانی بەناوبانگه.
تاوسان
هاوین. [هامن: وەرزی دوای بەهارو (له «تاب» وه وەرگیراوه.وەک: «ڕیگستان» که سێ مانگ دەخایێنێت.) ]
تاوشت
تار ،توانا ،ورینگ ،بەرگه .(تاوم نییه ،توانام نییه ،ورینگ ناگرێ ،بەرگه ناگرێ. ) [هێز،تاقەت]
تاولێهاتن
هەوڵ لێهاتن ، بێ ئارام بوون .[ئوقره لێبڕان]
تاولەمه
ئاگر گەشەوکەر،ئاگر بادەر. [پۆڵ گەشێن: دەفرێکی له تەل دروست کراوی دەسەدار،خەڵوز وپشکۆی تێدەکەن و سووڕی دەدەن تا بگەشێتەوه.]
تاونیان
تارنیان ،تەرەدوانیان ،لنگ دان. [شوێنکەوتن بۆ گرتن هەروەها: غاردان]
تاوه
دەفرێکه بۆ سوورکردنەوه.
تاوگرتن
داگیرسان ، سوورەوەبوون [هەڵگرسان ،داخزان]
تاوڵه
گژنیژه ،کشنیژه. [گژنیژ :گیایەکه.]