تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەپەربەن
سینەبەن. [ملپێچ]
چاوبەستن
چاو به یەکا نیان. [چاونووقاندن]
چواربەن
قورسی. [کورسی: مێزێکی تایبەت بوو که زستانان ئاگریان دەخسته ژێری و به دەوریدا دەنووستن.]
چواریەکبەر
ئەو کەسەی له چوار بەش یەک بەشی بەردەکەوێت. (بۆ نموونه: له بەروبوومی زەویدا.)
چۆبەچۆ
بەرانبەر. [وەک یەک، یەکسان]
چێوبەس
داربەس، داڵۆت، چەفته. [داربەست، قایمەمێو]
چێوبەس
داربەس. [داربەند (وەک: داربەسی بەنایی)]
چەنەبەچەنه
شەڕەقسه، دەمەدەمێ
ڕابەر
ڕانما، بەڵەد.[شارەزا، ڕێبەر]
ڕابەر ئوردوو
پێشقەرەوڵ، دێدەوان.[سەرەتای لەشکر]
ڕابەری
ڕانموونی، بەڵەدی.[ڕێبەری، شارەزاییکردن]
ڕاوبەش کردن
گەمارۆدانی نێچیر.
ڕبەنار
شیرەی هەنار، هەناراو.[ڕوبهەنار، دۆشاوی هەنار.]
ڕوتووبەت
نم، تَری.[شێ]
ڕووبەڕوو
ڕووبار.[بەرانبەر، بەرەوڕوو، هەمبەر]