تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەلەباقه
نەخۆشینێکی بزنه که بەردەوام دەباڕێنێت.
بەلەسان
درەختێکی به ناوبانگه.
بەلەشوانه
بەناشوانه. [(گیایەکه له "مەنێ" دەچێت.)]
بەلەم
قایخ، دەسه کەشتی. [لۆتکه]
بەلەوبوون
بەل بوون، قنجەوبوون، ڕاسەو بوون. [هەستان، ڕەپ بوون (بۆ نموونه: بەل بوونی ئەندامی نێرێتی.)]
بەلەپا
قۆچاخ. (بالەپا) [چالاک، کرژ]
بەلەچەک
کەلەبچه، دەسبەسه. [دست¬بەسراو]
بەلەچەک
تاسمە (گۆشتی کوولەکه که لەت¬لەتی دەکەن و وشکی دەکەن بۆ زستان.)
بەلەک
مێکووک (گیایەکی شیرەداری بەناوبانگه.)
بەلەکناچێ
ژنەڕەنگه. [ژنانی، خلەژنانێ (پیاوێک که ڕەفتاری ژنانەیه.)]
ڕیاسەت بەلەدیە
کەڵانتەری، شارەداری، دارۆغەگی.[شارەوانی]
ڕەئیس بەلەدیە
شاردار.[شارەوان، دارۆغە]
بەلبەلەگۆشێ
گو¬ێلەمشت. [گوێڕایەڵ، خۆشباوەڕ]